پۆلیسی هەولێر لەبارەی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی بازاڕی قەیسەریی زەڕەنگەران ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، 18ـی تەمموزی 2026، لە بازاڕی قەیسەریی زەڕەنگەران، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی کۆنەوە، دەمەقاڵێ و شـ.ـەڕ لە نێوان دوو لایەندا ڕوویدا، لە ئەنجامدا تـ.ـەقەکراوە و هاوڵاتییەک لە نێوانیاندا بـ.ـریندار بووە.

ئاماژەی بەوەشدا، هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و هەردوو لایەنی شـ.ـەڕەکەیان دەستگیرکرد.

بەگوێرەی پۆلیسی هەولێر، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: دایکان و باوکان بە مۆبایلەکانیان دەتوانن ئاگاداری چۆنێتیی گواستنەوەی خوێندکاران بن

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبووەتەوە و باسیان لە وردەکاری چارەسەرکردنی کێشەکانی گواستنەوەی خوێندکاران کردووە و پێشنیارکراوە…
Total
0
Share