نرخی كارەبای مۆلیدەی سیتییەكان بۆ مانگی تەمموز دیاریكرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی نرخی كارەبای مۆلیدەی سیتییەكانی بۆ مانگی تەمموز ئاشكراكرد.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەگوێرەی نرخی سووتەمەنی لە بازاڕەكاندا بۆ مانگی تەمموز، مۆلیدەی ستییەكان لە کاتی کارکردنیاندا نرخی یەک كیلۆوات لە كاتژمێرێكدا 375 دینار دەبێت و ئەو سیتییانەشی كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان مۆلیدە ئەهلییەكانە و كارەبای نیشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتیان 358 دینارە.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانیدا هاتووە، نرخی كاتژمێرێك كارەبای مۆلیدە بۆ یەك ئەمپێر (58.5) دینارە ئەگەر بەرنامەی كاركردنیان مۆلیدەكە 24 كاتژمێری بێت و ئەو نرخەش ئەو قەزا و ناحیانەش دەگرێتەوە كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا: بەهۆی تەموژمژەوە فڕۆکەخانە داخراوە

بەهۆی تەمومژەوە، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر راگیران. ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند،…
Total
0
Share