دوو تۆمەتبار لەکاتی هەوڵدان بۆ قۆپییەکردن دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند کە بەنیازبوون لەکاتی تاقیکردنەوە گشتییەکاندا قۆپییە “غەش” بکەن.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی، ئەو دوو تۆمەتبارە بەنیازبوون لەرێگەی ئامێری بێ تەل و مۆبایلەوە لە تاقیکردنەوە گشتییەکاندا غەشبکەن.

هەروەها لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەكاندا دەستگیراوە بەسەر  ئۆتۆمبێلێک‌ و دوو ئامێری بێ تەل و دوو مۆبایلدا كە تۆمەتباران بەنیازبوون بۆ غەشكردن بەكاریبھێنن.

ئێستا هەردوو تۆمەتبار (م، ع، م) له‌دایكبووی‌ 1999 و (د، م، ع) له‌دایكبووی‌ 1998 راگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

چۆن ئەو چوار منداڵەی لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەک رزگاریان بوو 40 رۆژ بە تەنها لە دارستانێکدا مانەوە؟

بابەتی دواتر

پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: پەیوەندییەكانی یەكێتی و پارتی لە جاران باشترە و شەڕی میدیایی كەمبووەتەوە و هیواداریشم هەر نەمێنێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەربكرێن و دەڵێت،” نامەیەكمان بۆ…
Total
0
Share