هاوڕێی نیوەڕێ نەبووین.. عەبدولستار مەجید وەڵامی گۆڕانی دایەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی كۆمەڵی دادگەریی وەڵامی ڕەخنەكانی گۆڕان دەداتەوە و دەڵێت، “هاوڕێی نیوەڕێ نەبووین و بە پێکەوە مانەوەمان لەگەڵ کاک نەوشیروان و بزوتنەوەکەی، لەکاتی خۆیدا باجماندا و تا کۆتاییش ماینەوە و گوێمان بە تەشەر و فشاری ئەملاولاش نەدا”.

عەبدولستار مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی دادگەریی لە نووسینێكدا بە ناونیشانی “ئێمە و کاک نەوشیروان” ئاماژەی بەوەكردووە، “کاک نەوشیروان یەکێک بووە لەو سەرکردە سیاسییانەی کە ئەدەبیات و پەیامەکانی لە ڕووی دژایەتی گەندەڵیی و ئەنجامدانی چاکسازیی و بەرپاکردنی عەدالەتی کۆمەڵایەتی، ڕۆڵی خۆی هەبووە .”

باسی لەوەشكردووە، “لەگەڵ ئەو پیاوە مێژوویەکی دوور و درێژی شاخ و شارمان هەیە، لەگەڵ یار و نەیارانیشمان یەک ڕوو و ڕاستگۆ و ڕاشکاو و پابەندی بەڵێنەکانمانین” .

“هاوڕێی نیوەڕێ نەبووین و بە پێکەوە مانەوەمان لەگەڵ کاک نەوشیروان و بزوتنەوەکەی، لەکاتی خۆیدا باجماندا و تا کۆتاییش ماینەوە و گوێمان بە تەشەر و فشاری ئەملاولاش نەدا “. عەبدولستار مەجید لە نووسینكەیدا ئاماژەی پێكردووە.

ئەو سەركردەیەی كۆمەڵی دادگەریی پێشیوایە، “هەموو ئەوانەشی بە ڕاستی و ڕاستگۆیانە لەسەر بەرنامە سیاسییەکەی کاک نەوشیروان ماون، یان هەر کەسێکی دیکەش کە قەناعەتی بەو مەبادیئانەی ئێمە هەبێت، دۆست و هاوڕێ و هاوڕاین و پێکەوە کار بۆ بەهێزکردنی پایەکانی دادگەریی و دژایەتی گەندەڵیی و ئەنجامدانی چاکسازیی و ژیانێکی پڕ کەرامەت بۆ خەڵکی کوردستان دەکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر: ژمارەیەك داواكراوی هەڵهاتوو دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆر رایدەگەیەنێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا چەند داواکراوێکی هەڵهاتوو لە یاسا دەستگیركراون. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەكە بە…
Total
0
Share