بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانیى هەرێمی کوردستان: مەترسیی كەمبوونەوەی كاڵا و شمەک نییە

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانیى هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مەترسیی كەمبوونەوەی كاڵا و شمەک نییە و داوا لە هاوڵاتییان دەكەین بازاڕەكان قەرەباڵغ نەكەن.

وتیشی، ئەگەر تا شەش مانگی دیكەش كاڵا نەیەتە كۆگاكانمانەوە، مەترسی نەمانی پێداویستی رۆژانەمان نییە، لە چەند رۆژی داهاتوودا كاڵای دیكەش دەگەنە گەنجینەكانمان.

روونیشیکردەوە، داخستنی سنووری هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئێران كاتییە، پاش بەئاساییبوونەوەی دۆخەكە سنوورەكان دەكرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی: ناکرێت خاوەن مۆلیدەکان بۆ دوو یان سێ کاتژمێر کارکردن دەستبەجێ پارەی پێشەکی وەربگرن

بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ناکرێت خاوەن مۆلیدەکان بۆ دوو یان سێ کاتژمێر کارکردن دەستبەجێ پارەی پێشەکی وەربگرن ئەنوەر…
Total
0
Share