لەبارەی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک دایەنگەکان ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری دەداتە دایەنگەکان و رایدەگەیەنێت هەر دایەنگەیەک حاڵەتەکانی هەوکردنی پەردەی مێشکی تێدا تۆماربکرێت پێویستە بۆ ماوەی 10 رۆژ دابخرێت.

بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی کە ئاراستەی بەشی دایەنگەکانی کردووە، پێویستە لەناو دایەنگەکاندا رەچاوی رێنماییەکانی خۆپاراستن و پاکوخاوێنی بکرێت بە تایبەت لە پێش نانخواردن و لەدوای چوونە تەوالێت.

لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا هاتووە، هەر منداڵێک نیشانەی نەخۆشییەکەی تێدا دەرکەوت پێویستە بە زووترین کات ببرێتە نزیکترین بنکەی تەندروستی بەمەبەستی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکەی.

جەخت لەوەشکراوەتەوە، “لە هەر دایەنگەیەکدا نەخۆشییەکەی تێدا تۆمارکرا پێویستە بۆ ماوەی 10 رۆژ دابخرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی لە هیچ هێز و لایەنێکی قبووڵ نەکردووە و نایکات کە خەڵکەکەی وەک هاوڵاتیی پلەدوو سەیربکرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەلینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق لە ماڵی مام لە…
Total
0
Share