بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی لەمساڵدا بڕێکی باش باران باریوە، ئاوی بەنداوی دهۆک تەنها دوو مەتر و نیو زیادیکردووە.
فەرهاد محەمەد بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەمساڵ تا ئیستا بەنداوی دهۆک 22 ملیۆن 300 هەزار مەتر سێجا ئاوی تێدایە، لە کاتێکدا ساڵی پار لەهەمان کاتدا 20 ملیۆن و 400 هەزار مەتر سێجا ئاوی تێدابووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بەنداوەکە 52 ملیۆن مەتر سێجا ئاو دەگرێت، ئێستا %60 ی بەتاڵە، بە شێوەیەک 14 مەتر و 30 سانتیممەتر ئاستی ئاوەکە کەمە”.
بەنداوی دهۆک دەکەوێتە بەشی باکووری شارەکە، لە ساڵی 1988 بەمەبەستی ئاودێری بونیادنراوە.