بەڵێنێكی سودانی لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە ئاشكراكرا

كۆبوونەوەكەی ئەمشەوی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆتاییهات و سودانی بەڵێنیدا كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بكات و كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربكرێت.

غەریب ئەحمەد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمشەو وەك فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووینەوە و گفتوگۆ لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد كران و داوامانكرد كێشەی بودجە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربكرێت.

وتیشی، ” لە كۆبوونەوەكەدا محەمەد شیاع سودانی بەڵێنیدا كە كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بكات و بۆ پرسی مووچەش وەزارەتی دارایی عێراق نەرمی بنوێنێت و كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر بكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتی: لیژنەیەک بۆ ئەو تۆمەتانە پێکبهێندرێت کە ئاراستەی نێچیروان هەرکی کراون

مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتی پەیامێکی لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆیەک لەژێر ناوی “دانپێدانان”ـی نێچیروان هەرکی، بەرپرسی کۆمیتەی قەزای خەباتی یەکێتی،…
Total
0
Share