ڕیاڵ مەدرید بۆ بایرن: مانێ نرخی چەندە؟

یانەی ڕیاڵ مەدرید گرنگیی بە سادیۆ مانێی سەنیگالی داوە، بایرن میونشن لەو بارەیەوە وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی نەبووە.

ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”ی ئەڵمانی لە زاری ڕودی گالیتێی ڕۆژنامەنووسی “سکای سپۆرت”ەوە ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید سەبارەت بە ئەگەرەکانی گواستنەوەی سادیۆ مانێ دانوستاندنیان لەگەڵ ئیدارەی بایرن میونشن کردووە.

سەرچاوەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ئیدارەی “باڤاری” لەسەر ڕاسپاردەی تۆماس توخێل ڕەزامەندیی نیشانداوە دەستبەرداربوون لە دوو یاریزانی هێرشبەری باڵەکان ڕابگەیەنن، یەکێک لەو یاریزانانە مانێی سەنیگالی بووە.

سادیۆ مانێ وەرزی ڕابردوو لە یانەی لیڤەرپوڵەوە پەیوەندیی بە بایرن میونشنەوە کرد، لە 38 یاریدا بەشداریکرد و تەنها شەش گۆڵ و سێ ئەسیستی تۆمارکرد، کە هەرگیز لە ئاستی یاریزانەکەدا نەبووە.

بابەتی پێشتر

ئیل ناسیوناڵ: سێ یاریزانی بارسا دڵخۆشن گەڕانەوەی مێسی ڕووینەدا

بابەتی دواتر

لەمساڵدا زیاتر لە دوو مەتر ئاوی بەنداوی دهۆک زیادیکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share