بافڵ جەلال تاڵەبانی: قەڵادزێ و خەڵکە قارەمانەکەی سیمبوولی تێکۆشان و بەگژداچوونەوەی ستەم بوون

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، قەڵادزێ و خەڵکەکەی سیمبوولی تێکۆشان و بەگژداچوونەوەی زوڵم و ستەم بوون و دەشڵێت، ئەرکی حکومەتە خزمەتەکانی بۆ ئەو شارە، بارتەقای رەنج و قوربانیدانەکانیان بێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە یادی 49 ساڵەی بۆردومانەکەی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، قەڵادزێ و خەڵکە قارەمانەکەی لە مێژووی خەباتی گەلی کورددا، سیمبوولی تێکۆشان و بەگژداچوونەوەی زوڵم و ستەم بوون و بە خوێنی خۆیان کوردستانیان پاراستووە.

دەشڵێت، “بۆیە ئەرکی حکومەتە خزمەتەکانی بۆ ئەو شارە خۆشەویستە، بارتەقای رەنج و قوربانیدانەکانیان بێت”.

دەقی پەیامەکە:

بە شکۆوە یادی ٤٩ ساڵەی شەهیدانی بۆردومانەکەی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی دەکەینەوە و سەری رێزمان بۆ قەڵادزێییە تێکۆشەرەکان دادەنەوێنین کە نموونەی خەبات و قوربانیدانن لەپێناو سەربەرزیی کوردستان.

قەڵادزێ و خەڵکە قارەمانەکەی لە مێژووی خەباتی گەلی کورددا، سیمبوولی تێکۆشان و بەگژداچوونەوەی زوڵم و ستەم بوون و بە خوێنی خۆیان کوردستانیان پاراستووە. بۆیە ئەرکی حکومەتە خزمەتەکانی بۆ ئەو شارە خۆشەویستە، بارتەقای رەنج و قوربانیدانەکانیان بێت.

دروود بۆ رۆحی شەهیدانی ئەو کارەساتە لەبیرنەکراوە و سڵاوی خۆڕاگری بۆ کەسوکارە سەربەرزەکەیان دەنێرین. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رەنج و تێکۆشانی ئێوە لە یاد ناکات و بەرامبەر دڵسۆزیتان وەفادار دەبێت.

نەمری بۆ شەهیدان و سەربەرزی بۆ کورد و کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی پێشتر

تانکییەکی گاز لە ناوچەی پیشەسازیی کەلار تەقییەوە و کەسێک گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

داستانی پاشا و وەزیرە زمان چەورەکانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share