بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سبەینێ سێشەممەوە کاریگەری خۆڵبارین لەسەر ناوچەکان کەمدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەوردەگۆڕێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی سووک، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ سێشەممە ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، لە کاتەکانی ئێوارە کاریگەری تۆز کەم دەبێتەوە”.