بەڕێوەبەی پۆلیسی خانەقین گیانیلەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەلار سلێمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین گیانیلەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، “بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە لەسەر رێگای کەلار  سلێمانی و نزیک گوندی تازە دێ ئۆتۆمبێلێک لە جۆری توێتا پیکاب خۆی کێشا بە هێمایەکی لێواری شەقامەکەدا و لە ئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی عەمید ئیدریس محەمەد مەولود لەدایکبووی ساڵی 1970 بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین گیانیلەدەستدا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە رووداوەکەدا چوارسەرنشینیش برینداربوون لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە، بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەش رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانكی رافیدەین ئامادەكارییەكانی بۆ بەبانكیكردنی مووچە دەستپێدەكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بانكی رافیدەین دەست بە ئامادەكارییەكانی بۆ بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات. سۆران عومەر،…
Total
0
Share