بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ یاسای بودجەی بۆ سێ ساڵی دارایی پەسەندکرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دوای پێنج رۆژ لە گفتوگۆی بەردەوام یاسای بودجەی بۆ ساڵانی (2023، 2024، 2025) کە پێکهاتووە لە 199 ترلیۆن دینار بۆ هەر ساڵێک پەسەندکرد.
لە دوای بەدەستهێنانی دەنگی پێویست لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە یاساکە رەوانەی سەرۆک کۆمار دەکرێت بە مەبەستی پەسەندکردنی.
پشکی هەرێم لە ناو یاساکەدا 16 ترلیۆن دینارە، بە هەوڵی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی لە یاساکەدا توانرا حکومەتی هەرێم پابەندبکرێت بە دادپەروەری لە دابەشکردنی داهات لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم بە پێچەوانەوە راستەوخۆ لە بەغدادەوە پارەی بۆ تەرخاندەکرێت.