زانیاری نوێ لەبارەی دانیشتنی پەرلەمان و گەڕانەوەی شاندەکەی هەرێم

وتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، کورد پەیوەندی بە دواکەوتنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقەوە نییە و هەرکات کۆبوونەوە بکرێت کورد دەگەڕێتەوە.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، “شاندی هەرێم ئەو پێشنیازانەی پەیوەندی بە مادەی 11ی تایبەت بە پشکی هەرێمەوەیە هەیە جێگرکردووە و لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیشەوە پەسەندکراوە”.

وتەبێژەکەی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم ڕاشیگەیاندووە، “کورد هیچ پەیوەندییەکی بە دواکەوتنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقەوە نییە سەبارەت بە بودجە و هەرکاتێک لایەنە سیاسی و کوتلەکان ئامادەبوون بۆ کۆبوونەوە کوردیش ئامادەیە”.

سەمیر هەورامی ئاشکرایکردووە هەموو ناکۆکییەکان لەسەر پشکی هەرێم نییە لە بودجەدا و ناکۆکی دیکەش هەن، بەڵام کورد ئامادەییە لەسەر ئەو پێشنیازانەی پێشتر ئاشکرایکردووە لە دانیشتنی پەرلەمان ئامادەبێت و تا ئێستا دیار نییە شاندەکەی هەرێم کەی دەگەڕێتەوە بەغداد”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەركردایەتییەكی یەكێتی: هەژموون بەسەر دەسەڵاتی دادوەرییەوە هەرێمی كردووەتە نموونەیەكی ناشرین

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی رایدەگەیەنێت، هەژموونگەرایی پارتی بەسەر دەسەڵاتی دادوەرییەوە وایکردووە هەرێمی کوردستان ببێتە نموونەیەکی ناشرینی حوکمڕانی. میقداد شێخ…
زیاتر ببینە

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم: چاوەڕوان دەکرێت لە دانیشتنی داهاتوو دادگای فیدڕاڵی لەبارەی هەڵبژاردنی هەرێمەوە بڕیاربدات

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دواکەوتنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەسەر پرسی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان کاریگەری خراپی لەسەر کارەکانی…
Total
0
Share