10 نان و 10 سەموون دەبێتە هەزار دینار

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، كار بۆ ئەوەدەكەین كە 10 نان و 10 سەموون لە نانەواخانەكان و فڕنی سەموونخانەكاندا بكرێن بە هەزار دینار.

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێستا كە 6 نان بە هەزار دینارە كێشی هەویرەكەشی بە بەراورد بە رابردوو كەمیكردووە و نرخی ئارد هەرزان بووە بۆیە كار بۆ ئەوە دەكەین كە چەند كۆمپانیایەك بە نرخی پاڵپشتیكراو ئاردیان بۆ دابینبكەين و لەلایەن حكومەتیشەوە سووتەمەنییان بۆ دابینبكرێت.

ئاشكراشیكرد، ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانی لەو پێشنیازەمان دەكات كە نرخی نان و سەموون هەرزانبكرێت.

بابەتی پێشتر

لوقمان وەردی: خیانەت ئەوەیە داهاتی سەرزەوی و ژێرزەوی بە تاڵان ببرێت

بابەتی دواتر

دوو ماددەی گرنگ یەكلاكرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share