لە سنووری قەزای ماوەت نۆ راوچی لە کاتی راوە ماسیدا دەستگیرکران و دەستیشبەسەر ژمارەیەک کەرەستەی راوکردندا گیرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، “لە دواى وەرگرتنى زانیارى لەسەر چەند راوچیەک کە سەرقاڵى راوکردن بوون لە سنوورى گوندەکانى (غەزێنە و چەمى دوو ئاوان) لە ئەنجامى سێ دەرچوونى جیاوازى مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستان و ژينگه ماوەت توانيان نۆ تۆمەتبار ده ستگيربكەن كه سه رقاڵى راوکردنى ماسي بوون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “دەستبەسەر بەسەر یەک چەکى تاپڕ لەگەڵ سێ فیشەک و سێ لایت و13 تۆڕ و19 قولاپ و سێ کیلۆ ماسی راوکراودا گیراوە”.
ئاشکراشیکرد، “پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی”.