پەیامێك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتییەوە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی پیرۆزبایی ئاراستەی فراكسیۆنی سەوز دەكات بە بۆنەی پەسەندکردنی پێشنیازەکانی لە یاسای بودجە و دەنگدان لەسەر پێدانی پێشینە بە مووچە و گوزەرانی پارێزگاکانی هەرێم.

دەقی پەیامەكە:

پەیامی پیرۆزبایی بۆ فراکسیۆنی یەکێتیی

بەرێزان لە فراکسیۆنی یەکێتیی، نوێنەرانی راستەقینەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان

بەبۆنەی پەسەندکردنی پێشنیازەکانی یەکێتیی لە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023 و دەنگدان لەسەر پێدانی ئەولەویەت بە موچە و گوزەرانی پارێزگاکانی هەرێم ، پیرۆزبایی گەرم و دەستخۆشیتان لێ دەکەین. هەماهەنگی و پێداگری ئازایانەی ئێوە لە گفتوگۆکانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆتە مایەی دڵنیایی بۆ جەماوەری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەرین و لە بەرژەوەندی تەواوی کوردستانیشە کە چیتر غەدر لە سلێمانی و هیچ شارێکی کوردستان ناکرێت و ژیان و گوزەرانی خەڵک نابێتە کەرەستەی ململانێی نارەوا.
دەستتان خۆش و سەرکەوتوو بن

مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
2023-6-11

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغەیە

هاتوچۆی هەولێر، ڕایگەیاند،  ڕۆژانی هەینی هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغەیە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، ڕایگەیاند، ئاگاداری…
Total
0
Share