کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات

کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی نێوان شاندی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆتایی هات.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە پیرمام و لەلایەن شاندی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فازل میرانی لێپرسراوی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسیی پارتی پێشوازیان لێکرا.

کەمێک لەمەوبەر دوای نزیکەی دوو کاتژمێر کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا کۆتایی هات.

کۆبوونەوەکە بە مەبەستی گفتوگۆکردن بوو لەبارەی پرسی هەڵبژاردنەكان، بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پەیوەندیيەكانی هەرێم و بەغداد.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاری دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ کەوتەبواری جێبەجێکردنەوە

سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان ئاشكرایده‌كات، بڕیاری دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکومییەکان لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاراستەی هەردوو وەزارەتی…
Total
0
Share