د. بڕیار رەشید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە هیچ شێوەیەك رێككەوتن لەسەر ماددەی 14 نەكراوە كە تایبەتە بە گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە و مامەڵەی راستەوخۆی حكومەتی عێراق لەگەڵ پارێزگاكان و سوورین لەسەر هەڵوێستی خۆمان كە دەبێت پاشەكەوتی مووچە بۆ فەرمانبەران بگەڕێندرێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی جەختیكردەوە، فراكسیۆنی یەكێتی سازش لەسەر مافی مووچەخۆران ناكات و دەبێت مووچە پاشەكەوتكراوەكان بۆ مووچەخۆران بگەڕێندرێتەوە.