کۆبۆنی بەشەخۆراکی مانگانە دەکرێت بە کارتی ئەلیکترۆنی

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایدەگەیەنێت، “کۆبۆنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان دەکرێت بە کارتی ئەلیکترۆنی”.

ستار جابری، بریکاری وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، کۆبۆنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان دەکرێت بە کارتی ئەلیکترۆنی و  لە چەند پارێزگایەکی عێراق پرۆسەکە دەستیپێکردووە.

باس لەوەش دەکات، “لە پارێزگاکانی بەغداد، نەجەف، کەرکوک و دھۆک کارکردن بە سیستمی کارتی ئەلیکترۆنی دەستیپێکردووە”.

بەپێی وتەی بریکاری وەزارەتی بازرگانیی عێراق، “لە سیستمەکەدا ئەو کەسانەی لەژیاندا نەماون ناویان دەسڕدرێتەوە و بەشەخۆراکی مانگانەیان رادەگیرێت”.

ستار جابری، دەشڵێت، چەند مانگێکە وەزارەتەکەیان کار لەسەر سیستمەکە دەکات و تاوەکو ئێستا داتای زیاتر لە 40 ملیۆن هاوڵاتیی عێراقی نوێکراوەتەوە و بەتەواوی رێکخراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قه‌یس خه‌زعه‌لی: دادگاى فیدراڵى سبه‌ینێ ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند ده‌كات

ئەمیندارى گشتیی عەسائیبى ئەهلى حەق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دادگاى فیدراڵى سبەینێ ئەنجامى هەڵبژاردنى پێشوەختە پەسەند دەکات. قه‌یس خەزعەلى، ئه‌میندارى گشتیی…
Total
0
Share