عێراق یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریکرد

وەزارەتی پەروەردەی عێراق 1 ی تشرینی یەکەمی وەک یەکەمین رۆژی ساڵی نوێی خوێندن دیاریکرد.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردەی عێراقدا هاتووە، رۆژی سێشەممە 1 ی تشرینی یەکەم دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە عێراقدا.

ئاشکراشیکرد، 15 ی ئەیلول مامۆستایان و دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندەکانی خوێندن دەست بە دەوام دەکەنەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا وەزارەتی پەروەردەی هەرێم هیچ وادەیەکی بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دیارینەکردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share