سێ كەس بە تۆمەتی راوكردن و فرۆشتنی ئاسك و بێچووەكانیان دەستگیركران

پۆلیسی دارستان و ژینگەی خانەقین دەستگیركردنی سێ كەسی راگەیاند، كە سەرقاڵی راوكردن و فرۆشتنی ئاسك و بێچووە ئاسك بوون بە شێوەی نایاسایی.

بەپێی راگەیەندراوێكی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خانەقین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سێ كەس لە سنووری بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خانەقین دەستگیركران سەرقاڵی ڕاوكردن و فرۆشتنی ئاسك و بێچووە ئاسك بوون بە شێوەیەكی زۆر نامرۆڤانە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەسخۆشی بۆ سەرجەم لێپرسراو و كارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خانەقین و بنكەكانی كە زۆر ماندوونەناسانە لە هەوڵی نەهێشتنی دیاردەی ڕاوكردندان بوون.

بابەتی پێشتر

كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا

بابەتی دواتر

د. بڕیار رەشید: سازش لەسەر مافی مووچەخۆران و پاشەكەوتەكانیان ناكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share