پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی نۆ تۆمەتباری لەسێ‌ چالاكی جیادا ڕاگەیاند

پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی بەكرەجۆی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لە سێ‌ چالاكی جیادا نۆ تۆمەتباریان بەتۆمەتی جیاواز دەستگیركرد .

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، لە چالاكییەكەدا و لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك لەگەڕەكی بەكرەجۆی شاری سلێمانی پێنج تۆمەتبار دەستگیركران كە بووبونە هۆی بێزاركردنیان، لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون .

پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەش كردووە، لەچالاكییەكی تردا توانرا سێ‌ تۆمەتبار لەلایەن نوسینگەی بەكرەجۆی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیربكرێن كە ویستبویان هەڵبكوتنە سەرهاوڵاتییەك و تەقەی لێبكەن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەكاتی دەستگیركرنیشیاندا توانرا دەستبگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە و بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون.

ڕاشیگەیاندووە، لەكاتی دەرچوونی هێزەكانی نەهێشتنی تاوانی نوسینگەی بەكرەجۆ توانرا تۆمەتبارێكی تر بەناوی (ه ، س ، م ) دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف كە بەتۆمەتبار بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی رەئوف: لە زۆرینەی پەروەردەکان دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد

عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، لە زۆرینەی پەروەردەکانی هەرێم دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکردووە. عەلی…
زیاتر ببینە

لوقمان وەردی: سەرانە وەرگرتن لە شوفێرانی بارھەڵگری حاجی ئۆمەران ھەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، سەرانەوەرگرتن لە شوفێرانی بارھەڵگری مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ھەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە و ئەو پارەیشی…
Total
0
Share