وێنە.. تەرمی عێراقییە فڕۆکەوانەکە دۆزرایەوە

میدیا یۆنانییەکان ئاشکرایان کردووە فڕۆکەی ئەو عێراقییە دۆزراوەتەوە کە چوار ڕۆژ پێش ئێستا لەکاتی مەشقکردندا ونبووبوو.

عەمار ئیبراهیم، خوێندکارێکی عێراقی بوو لە کۆلێجی Egnatia Aviationی یۆنانی، ڕۆژی یەکشەممە 31ی كانونی دوووەم، کاتێک سەرقاڵی مەشقی فڕۆکەوانی بوو لە ئاسمانی یۆناندا تا بتوانێت بڕوانامەی دیبلۆم وەربگرێت دیار نەما.

دوای چوار ڕۆژ لە ونبوونی میدیا یۆنانییەکان ئاشکرایان کرد کە فڕۆکەکەی عەمار بە تێکشکاوی لە ناوچەی یانێنا لە باکوری یۆنان دۆزرایەوە و تەرمی فڕۆکەوانەکەشی تێدا بووە.

عه‌مار ئیبراهیم ته‌مه‌نی 32 ساڵه‌ و له‌ گه‌ڵ نزیكه‌ی 100 فرۆكه‌وانی دیكه‌یی عێراقی كه‌ كوردیشیان تێدایه‌، چه‌ند مانگێكه‌ له‌ كۆمپانیایه‌كی یۆنانی به‌ ناوی Egnatia Aviation ڕاهێنانیان ده‌كرد بۆ وه‌رگرتنی دیپلۆمی فرۆكه‌وانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێك دەستگیرکرا ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی له‌ ژنێك كردووە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی هه‌واری‌ شار لە سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیرکرد كه‌ ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ…
زیاتر ببینە

بەهۆی راگرتنی گرێبەستی کارمەندەکانییەوە بەشی چاودێریی چڕی نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشید داخرا

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشید رایگەیاند، بەهۆی راگرتنی گرێبەستی کارمەندەکانەوە ماوەی مانگێکە بەشی چاودێریی چڕ لە نەخۆشخانەی…
Total
0
Share