لە هۆتێلێكی سلێمانی بەهۆی كارەباوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا

لە هۆتێلێكی سلێمانی دوو كارمەندی هۆتێلەكە لەکاتی کارکردن کارەبا دەیانگرێ و هەردووكیان گیانیان لەدەستدا.

پەیامنێرمان لە سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 8ی شوبات پێی ڕاگەیاندین، لەكاتی كاركردن لە كارەبای هۆتێل شەهرام، یەكێك لە خاوەنەكانی و كارمەندێكی هۆتێلەكە، كارەبا گرتوونی و بەهۆیەوە یەكێكیان راستەوخۆ گیانی لەدەستدا و ئەوی دیكەش پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

هاوكات د. ئومێد عەلی، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شار بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، هەردوو بەركەوتووەكەی هۆتێلەكە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیرا کە لە هەولێرەوە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی بۆ دەرچووبوو

پۆلیسی سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێکی راگەیاند کە لە هەولێرەوە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی بۆ دەرچووبوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی…
Total
0
Share