کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە دەستیپێکرد.
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “کەمێک لەمەوبەر زەنگی چوونە ژوورەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە لێدرا و بە ئامادەبوونی 180 ئەندام کۆبوونەوەکە دەستیپێکرد”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “جارێ دیارنییە کۆبوونەوەکە تا کۆتایی بە شێوەی ئاسایی دەڕوات یان جارێکی دیکە دوادەخرێتەوە”.
شەوی رابردوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بەڕێوەچوو، توانرا تەنها هەشت ماددەی یاساکە تێپەڕێندرێت و کۆبوونەوەکە بۆ نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەڵگیرا.
بڕیار بوو کاتژمێر 1:00 ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەکە دەستپێبکاتەوە، بەڵام بەهۆی کۆنەبوونەوەی لیژنەی دارایی و رێکنەکەوتنی بەشێک لە لایەنەکان دوو جار دواخرایەوە.