ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا سەرۆک و جێگر و پارێزگاری هەڵبژارد

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا کۆبوونەوەی خۆی سازکرد، تێیدا ئەحمەد حاسود وەک سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دیاریکرا.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوادا، عەبدولقادر دەخیل وەک پارێزگاری نوێی نەینەوا دیاریکرا و ئەحمەد حاسودیش وەک سەرۆکی ئەنجومەنەکە دیایکرا.

لەلایەکی دیکەشەوە، محەمەد عەبدوڵا جبوری وەک جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دیاریکرا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا بەڕێوەچوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگری ئەنجومەنی پارێزگا و دیاریکردنی پارێزگار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: چاودێریی رووداوەکانی پردێ دەکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، رایگەیاند، “چاودێریی رووداوەکانی پردێ دەکەین”. ئۆنجو کەچەلی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لە راگەیەندراوێکدا کە…
Total
0
Share