گرێبەستی کارمەندانی هەڵبژاردن دەکرێتە گرێبەستی هەمیشەیی

کارمەندانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، گرێبەستی کارمەندانی کۆمسیۆن لە کاتییەوە بۆ هەمیشەیی گۆڕدرا.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، “دوا بە دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ساڵی 2021 ، گرێبەستی هەڵبژاردنی کارمەندانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەڵپەسێردرا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بە پشتیوانی و جەختکردنەوەی بەردەوامی بەرپرسانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لە ئۆفیسی پارێزگای سلێمانی و ئۆفیسی نیشتمانی دواجار ئەنجومەنی وەزیرانی عێڕاق بە بڕیاری ژمارە (23320) لە رێکەوتی 30 ئایار رەزامەندی دا بەگۆڕینی جۆری گرێبەستی هەڵبژاردنی ناوبراوان بۆ گرێبەستی هەمیشەیی”.

ئاشکراشیکرد، “لیژنەیەک لە ئۆفیسی سلێمانی پێشوازی لەو کارمەندانە کرد تاوەکو رێککارە سەرەتاییەکانی گۆڕینی گرێبەستەکانیان ئەنجامبدەن”.

 

بابەتی پێشتر

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

بەیار عومەر: بە هەموو برادەرانی یەکگرتوو و نەوەی نوێ 10 کەسیان تیانییە پێشمەرگە بوبێت کەچی کوردایەتیمان پێدەفرۆشنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێك كەوتە مەنهۆڵێكەوە

منداڵێك كەوتە مەنهۆڵێكەوە و دوای هەوڵی تیمەكانی بەرگریی شارستانی رزگاركرا. رووداوەكە ئەمڕۆ شەممە لە ناوچەی سەدری بەغداد روویداوە،…
Total
0
Share