سەدر: خراپی دۆخی كارەبا ناوبانگێكی خراپی بۆ عێراق دروستكردووە

ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەبارەی خراپی دۆخی کارەبا لەوڵاتەكەی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، گەندەڵی لە بەفیڕۆدانی کارەبا و خراپ بەڕێوەبردنی ئەم دۆسیەیە وایکردوە دۆخی کارەبا بەرەو خراپبون بڕوات و ناوبانگێکی خراپیشی بۆ عێراق دروستکردووە.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێكدا ڕایگەیاندووە، “بونی هێڵی تایبەتی کارەبا وایکردوە خەڵکی ئاسایی پشتگوێ بخرێت و خراپ بەڕێوەبردنی ئەم دۆسیەیەش بەهۆی بوونی گەندەڵییەوە وایکردوە بێ توانایی عێراق لەدابینەکردنی کارەبادا نیشانبدات و ناوبانگێکی خراپی هەبێت”.

سەدر دەشڵێت، “دەبێت هەڵمەتێکی گەورەی نەهێشتنی گەندەڵی لەم كەرتەدا ئەنجام بدرێت”.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر پێشیوایە، “تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبا هۆکارێکی دیکەی نەبوونی کارەبایە، هەروەها وێستگەکانی کارەباش بەگوێرەی شوێنی جوگرافی خراپ دابەشکراون و لەم کاتەشدا دۆسیەی کارەبا وەکو بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنرێت”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کارەبا لەبارەی بڕی پێدانی کارەباوە هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

بابەتی دواتر

لە پلەی گەرمای 42 دا... هاوڵاتییەک بەهۆی داڕمانی بەفر گیانی لە دەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share