ئەمشەو پرۆژە یاسای بودجە تێدەپەڕێندرێت

سروە محەمەد رایگەیاند، بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانی، جارێکی دیکە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دواخراوە، بەڵام هەرچۆنێک بێت ئەمشەو پرۆژە یاساکە تێدەپەڕێندرێت.

سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەمڕۆ دوو جار کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دواخرا، لە راستیدا نازانین کاتژمێر چەند دەستپێدەکاتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لەنێوان لایەنەکاندا رێکەوتن لەسەر بەشێک لە ماددەکانی ناو پرۆژە یاسای بودجە نەکراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دوێنێ هەشت ماددەی پرۆژە یاسای بودجە یەکلایی کراوەتەوە، ئەوانی دیکە ئێستا بەشێک لە لایەنەکان سەرقاڵی کۆبوونەوەن، بەڵام هەرچۆنێک بێت ئەمشەو کۆبوونەوەکە دەکرێت و دەنگ لەسەر یاساکە دەدرێت”.

 

بابەتی پێشتر

سەرۆکی فەرەنسا رێزلێنان دەبەخشێتە "پاڵەوانی کۆڵە پشت"

بابەتی دواتر

شاجوانی پێشووتری عێراق خۆی بۆ ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا کاندید دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مستەفا كازمی هەڕەشە دەكات

سەرۆكوەزیرانی عێراق دەڵێت، “دەستبەرداری بونیادنان و شكۆی دەوڵەت نابین و چاوپۆشی لە زیادەڕۆكاران ناكەین”. ئەمشەو 8ی شوبات، لە…
Total
0
Share