سەرۆکی فەرەنسا رێزلێنان دەبەخشێتە “پاڵەوانی کۆڵە پشت”

لە هێرشەکەی رۆژی پێنجشەممەی شاری ئانسی باشووری رۆژهەڵاتی فەرەنسا کە بەهۆیەوە نۆ کەس برینداربوون، گەنجێک بووە فریادڕەسی رزگارکردنی ژیانی چەند کەسێک بە جانتا کۆڵەپشتەکەی.

پاڵەوانی کۆڵە پشت ناوی تەواوی نەزاندراوە، بەڵام لە میدیا فەرەنسییەکان بە هێنری ناوبراوە و تەمەنی 24 ساڵە و خو‌ێندکاری زانکۆیە، دوێنێ پێنجشەممە لە کاتی هێرشەکەی سەر یەکێک لە باخچەکانی ناوچەی ئانسی باشووری رۆژهەڵاتی فەرەنسا لەو شوێنەدا تێپەڕبووە کە هێرشبەرەکە تاوانەکەی ئەنجامداوە.

لەو گرتە ڤیدیۆیانەی لەشوێنی رووداوەکەوە تۆمارکراون دەردەکەوێت، هێنری جانتا کۆڵە پشتەکەی دەگرێتە هێرشبەرەکە و لە هاوڵاتییەکان دووری دەخاتەوە.

لە هێرشەکەدا نزیکەی هەشت منداڵ و چەند کەسێکی تەمەن گەورەش بریندرابوون، دواتریش هێرشبەرەکە دەستگیرکرا کە پەنابەرێکی بەرەگەز سووری بووە.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە کۆشکی ئێلیزی چاوی بەو پاڵەوانە بکەوێت و رێزلێنانی پێببەخشێت.

 

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی  لە کچێک کردبوو

بابەتی دواتر

ئەمشەو پرۆژە یاسای بودجە تێدەپەڕێندرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share