لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان چێوەی هەماهەنگی كۆدەبێتەوە

بڕیارە چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان لەسەر دابەشكردنی پۆستە وزارییەكان لە ماڵَی حەیدەر عەبادی كۆببێتەوە.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان لە ماڵی حەیدەر عەبادی كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان و پشكی شیعە لە كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی یەكلادەكەنەوە.

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ناوی كاندیداكان بۆ وەرگرتنی پۆستە وزارییەكان لەلایەن سەرۆكی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتەوە یەكلابكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پلاندانی عێراق: هەرێم و عێراق لەبارەی سیاسەتی گومرگییەوە رێککەوتن

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغداد لەسەر سیاسەتی گومرگی رێککەوتن. لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی پلاندانانی عێراقدا…
Total
0
Share