جەمال كۆچەر: لیژنەی دارایی ناتوانێت دەستكاری ئەو بڕگەیە بكات كە تایبەتە بە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تائێستا 682 هەزار فەرمانبەری هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجە جێگیركراوە و هەوڵێك هەیە ئەو گرفتە چارەسەر بكرێت.

د. جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تائێستا 682 هەزار فەرمانبەری هەرێمی كوردستان جێگیركراوە و ئێمە داوامان لە بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق كرد ئەو گرفتە چارەسەر بكەن.
ئاشكراشیكرد، هەموو ساڵێك ئەو ژمارەیە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دانراوە و ئێمە لە لیژنەی دارایی ناتوانین دەستكاری ئەو خشتانە بكەین و هەوڵێك هەیە ئەو گرفتە چارەسەر بكرێت.

بڕیارە كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دەستپێبكاتەوە.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی دواتر

ئەردۆغان ژنێكی كردە سەرۆكی بانكی ناوەندیی توركیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەدر پەیامێكی بڵاوكردەوە

ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوا لە هاوڵاتییان و ئەندامانی ڕەوتەکەی دەکات بەشداریی لە هەڵبژاردن بكەن و پشتیوانیی لە پڕۆژەی…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ 170 سه‌ر ئاژه‌ڵ دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ 170 سه‌ر ئاژه‌ڵ، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ دووكان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد. بەڕێوەبەرایەتییەکە…
Total
0
Share