سەرۆک وەزیرانی عێراق: 2024 ساڵی تەواوکردنی پرۆژەکان دەبێت

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنیدا کە ساڵی 2024 دەبێتە ساڵی تەواوکردنی پڕۆژەکان و هیچ پڕۆژەیەک بە تەواونەکراوی بەجێناهێڵدرێت.

لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیەکی تیمی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێداچوونەوەی بە رێکارە پێویستەکان بۆ بەردەوامبوون لە جێبەجێکردن و تەواوکردنی پڕۆژەکان تا کۆتایی ساڵی داهاتوو کردەوە.

لە بارەی پڕۆژەکانەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیلەوە کردەوە، “بە هیچ شێوەیەک هیچ پڕۆژەیەک پەسەندناکرێت ئەگەر بەڵێنی تەواوکردنی پڕۆژەکە و تێپەڕاندنی تاقیکردنەوە و ستانداردەکانی ئەندازیاری نەدات”.

وتیشی، “تیمەکان کاری بەشیان کردووە بۆ کەمکردنەوەی تێچووی پڕۆژەکان بەڵام نابێت لە کوالیتییان کەمبکرێنەوە و ستانداردەکان پێشێلبکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پلاندانان: شارەكانی عێراق لەبەردەم دیاردەی بەگوندبووندان

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشكرایكرد، شارەكانی عێراق لەبەردەم دیاردەی بەگوندبووندان. لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، وەزارەتی پلاندانانی عێراق…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق: داتای مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەرانی دەوڵەت نوێدەکرێتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرایدەکات، داتای مووچەی فەرمانبەران و دەرماڵەی فەرمانبەرانی دەوڵەت لە چوارچێوەی پلەبەندی مووچەدا نوێدەکرێنەوە. هەنا ئیسماعیل،…
Total
0
Share