جەبار گۆران: نرخی دۆلار لەوە زیاتر دانابەزێت

وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ماوەی دوو ساڵە نرخی دۆلار بەمشێوەیە دانەبەزیوە و لەم نرخەی ئێستاش زیاتر دانابەزێت.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێستا عێراق دەستیکردووە بە چاکسازی لە سیستمی بانکی و بەهۆی ئەوەی نرخی حەواڵەی دەرەکی لە بانکەکان زۆر هەرزانترە لە بازاڕ، بەشێکی زۆری بازرگانەکان هاتوونەتە ناو سیستمی بانکی.

وتیشی، ئەگەر نرخی بازاڕ وەک نرخی رەسمیی دۆلاری لێبێت، کە 132 هەزار دینارە بۆ هەر 100 دۆلارێک، رەنگە بەشێک لە حەواڵەی دەرەکی پاشەکشەبکات و جارێکیتر بازرگانەکان روو بکەنەوە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو و لەوێ حەواڵە بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەم بارودۆخەی ئێستادا، 100 دۆلار بەرامبەرە بە 141 هەزار و 600 دینار و ئمانجی بانکی ناوەندی ئەوەیە، دۆلار لە نزیکی 145 هەزار دینار جێگیر بێت، تا 10-12 هەزار دیناری لەگەڵ نرخی رەسمی جیاواز بێت، بەمەش زۆرترین بازرگان روو دەکەنە بانکەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی لە هیچ هێز و لایەنێکی قبووڵ نەکردووە و نایکات کە خەڵکەکەی وەک هاوڵاتیی پلەدوو سەیربکرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەلینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق لە ماڵی مام لە…
Total
0
Share