هەواڵێكی دڵخۆشكەر لەبارەی پاشەكەوتی مووچەوە بە مووچەخۆران دەدرێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تائێستا ئەو بڕگەیەی تایبەتە بە گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران لە پڕۆژەیاسای بودجە بە رێژەی 10% هیچ گۆڕانكارییەكی تێدا نەكراوە وەك خۆی ماوەتەوە و دەشڵێت، “یەكێتی سوورە لەسەر گەڕاندنەوەی مووچە پاشەكەوتكراوەكان بۆ فەرمانبەران”.

غەریب ئەحمەد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی لێكتێنگەیشتنی لایەنەكان تائێستا پڕۆژەیاسای بودجە بەدەست پەرلەمانتارەكان نەگەیشتووە و ئەو بڕگەیەی تایبەتە بە گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران بە رێژەی 10% وەك خۆی ماوەتەوە و هیچ گۆڕانكارییەكی تێدا نەكراوە.

وتیشی، “فراكسیۆنی یەكێتی سوورە لەسەر گەڕاندنەوەی مووچە پاشەكەوتكراوەكان بۆ فەرمانبەران و سازشی لەسەر ناكات”.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. رێگایەكی سەرەكی دادەخرێت

بابەتی دواتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر: سلێمانی شارێكی ئارامە بۆ ژیان و ئازادیی رادەربڕین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنه‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا: دەمانەوێت هێزێكی نیشتمانی له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بونیادبنێین

نوێنەرێكی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت، بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ و تێكشكانی تیرۆریستان، له‌ هاوكاری و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام…
Total
0
Share