هەڤاڵ ئەبوبەكر: سلێمانی شارێكی ئارامە بۆ ژیان و ئازادیی رادەربڕین

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، سلێمانی شارێكی ئارامە بۆ ژیان و ئازادیی رادەربڕین و دەشڵێت، “مانگی داهاتوو هەواڵی خۆش لەسەر فڕۆكەخانەی سلێمانی دەبیستن”.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دووەمین كۆڕبەندی ئابوریی سلێمانی رایگەیاند، سلێمانی لە بوارەكانی پیشەسازی و گەشتیاری و زۆرێك لە بوارەكانی دیكە یەكەمە و لە ئێستادا 60%ی پیشەسازی هەموو هەرێمی كوردستان لە پارێزگای سلێمانییە.
وتیشی، “هەموو ئەمانە وایانكردووە كەمترین رێژەی بێكاری لەسەر ئاستی عێراق لە سلێمانی بێت و لەگەڵ ئەوەشدا شارێكی ئارامە بۆ ژیان و ئازادیی رادەربڕین”.

پارێزگاری سلێمانی وتیشی، “مانگی داهاتوو هەواڵی خۆش لەسەر فڕۆكەخانەی سلێمانی دەبیستن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئایات ئەدهەم: بۆ یەکەمجار لە مێژوودا کورد لە بەغداد کورسیی هێنا و سوپاسی کاک بافڵ دەکەم

کاندیدە دەرچووەکەی یەکێتی لە بەغداد رایدەگەیەنێت، بۆ یەکەمجارە کورد لە بەغداد کورسی دەهێنێت. ئایات ئەدهەم، کاندیدە دەرچووەکەی یەکێتیی…
Total
0
Share