ناوی ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی پارتی ئاشكراكران

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی، ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی ئەو حزبە هەڵبژێردران.

ئەمڕۆ كۆمیتەی ناوەندیی نوێی پارتی دیموكراتی كوردستان یەكەم كۆبوونەوەی خۆی دوای ئەنجامدانی كۆنگرەی 14 ئەنجامدا.

بەپێی میدیاكانی نزیك لەو حزبە لە كۆبوونەوەكەدا، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی هەڵبژێردراون و بریتین لە (فازڵ میرانی، فوئاد حوسێن، هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، مەحمود محەمەد، رێبوار یەڵدا، کەمال کەرکوکی، زەعیم عەلی، سیداد بارزانی، ھێمن ھەورامی، پشتیوان سادق، ھیوا ئەحمەد مستەفا، سەربەست لەزگین، زاگرۆس فەتاح، نەوزاد هادی، ئامینە زیکری و عەلی حوسێن).

جیاواز لە شێوازی یاسایی و باوی هێزە سیاسییەكان، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی بە بڕیاری سەرۆكی حزبەكە یەكلاكراونەتەوە.

هێمن هەورامی، یەكێك لە ئەندامەكانی مەكتەبی سیاسیی نوێ لە پەڕەی خۆی نووسیویەتی، لە کۆبوونەوەی ئەمرۆی کۆمیتەی ناوەندی، بە بریاری سەرۆک بارزانی بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی ھەلبژێردران.

دەشڵێت، “پڕ بە دڵ سوپاسگوزاری سەرۆک و رابەر و مەرجەعمان سەرۆک بارزانیم بۆ ئەو متمانە گەورەیە و لە خوای گەورە داواکارم لەم ئەرکە گەورە و گرانەدا بۆ خزمەتی زیاتری پارتی و رێبازی بارزانی سەرکەوتوومان بکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، “شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی پێبژاردنی نەبەستنی ماسک، دانانی پرسە و بۆنەکان ڕونکردنەوە دەدات

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند کە سزای پێبژاردن لەبەرامبەر نەبەستنی ماسک، دانانی…
Total
0
Share