لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە زیاتر لە دوو تۆن چەرەس و چکلێت و زەیتون لەناوبران کە لەلایەن لیژنەکانەوە دەستیان بەسەرداگیرابوو.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە زیاتر لە دوو تۆن چەرەس و چکلێت و زەیتون لەناوبران کە لەلایەن لیژنەکانەوە دەستیان بەسەرداگیرابوو”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ” ئەو چەرەس و چکلێت و زەیتونە لە چەند فرۆشگاو کۆگایەکدا دەستیان بەسەرداگیراوە و ماوەیان بەسەرچووە یان بەهۆی خراپ هەڵگرتنەوە شیاو نەبوون بۆ خواردن، هەربۆیە بە بڕیاری قائیمقامیەتی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوبران.