لە ماوەی 24 کاتژمێردا سێ کەس لە زێی بچوکدا خنکاون

لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە دوو ڕووداوی جیادا، سێ کەس لە ئاوی زێی بچوک خنکاون و لە تازەترین ڕووداویشدا دوو برا لە گوندی کانی بیی کۆیە خنکاون.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەو دوو برایە لەسەر ئاوی زێی بچوک لە گوندی کانی بی لە دەشتی کۆیە لەکاتی مەلەکردندا خنکاون.

لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا لە دوێنێ هاوڵاتییەکی دانیشتووی قەڵادزێ لە دایکبووی ساڵی 1973 لەکاتی هەوڵی ڕزگارکردنی منداڵەکەیدا لە ئاوی زێی بچوکدا خنکاوە.

پۆلیسی ڕاپەڕین لەسەر ڕوداوەکە ئاشکرایکردووە، ” بەوتەی کەسوکاری ئەم باوکە لە (هەڵاوێژە) لەکاتێکدا خنکاوە منداڵە تەمەن 14 ساڵەکەی مەلەی کردووە، کاتێک ژیانی منداڵەکەی کەوتۆتە مەترسیەوە باوکی بە جلی ئاسایی دەستەبەجێ چۆتە ناو ئاوەکە بۆ ڕزگارکردنی کوڕەکەی، دواتر نەخۆی  بۆ ڕزگار کراوەو نە منداڵەکەشی و دەستبەجێ خنکاوە، بەڵام منداڵەکەی لەلایەن برای هاوڵاتیە خنکاوەکە ڕزگار کراوە کە دەکاتە مامی منداڵەکە”.

ساڵانە لە وەرزی هاویندا هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان ڕوو لە ڕوبار و دەریاچەکان دەکەن بۆ خۆفێنکردنەوە و بەهۆی نەشارەزایی و مەترسی شوێنی مەلەکردنەکەیان چەندین کەس ساڵانە دەخنکێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: 696 دەرچووی ئامادەییە پیشەییەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم وەرگیراون

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داتا و ژمارەى وەرگیراوانى ئامادەییە پیشەییەکانی بڵاوکردەوە، کە 696 دەرچووى ئامادەییە پیشەییەکانن…
Total
0
Share