ئەوقافی هەرێم لەبارەی جەژنەوە روونكردنەوە دەدات

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆژی 1ی (ذی الحجه) یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریدەكرێت و پەیوەندی بە فەریزەی حەجەوە هەیە و دەشڵێت، “جەژنی قوربان وەكو جەژنی رەمەزان نییە كە چاوەڕێی بینینی مانگ بكرێت و هەموو جیهان بەهۆی رێوڕەسمەكانی حەجەوە چاوەڕێی سعودیە دەكەن”.

كۆمەڵەی فەلەكناسیی سعودیە بڵاویكردبووەوە، بەپێی پێشبینییەكان، یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ دەكەوێتە ڕۆژی چوارشەممە 28ی حوزەیرانەوە.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، جەژنی قوربان وەكو جەژنی رەمەزان نییە و لیژنەی بینینی مانگ بڕیار بدەن، بەڵكو سعودیە رۆژی 1ی (ذی الحجه)، یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دەستنیشاندەكات هەر كاتێك ئەو رۆژەی دیاریكرد، راستەوخۆ 10ذی الحجە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە و هەموو جیهان چاوەڕێی سعودیە دەكەن ئەوەش بەهۆی رێوڕەسمەكانی فەریزەی حەجەوە لە سعودیە.

ئاشكراشیكرد، سعودیە پشت بە زانیاری و بۆچوونی فەلەكناسەكان نابەستێت لەسەر ئەو كاتەی دیاریكراوە، بەڵكو خۆی بڕیار لەسەر دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە: ئەمساڵ هەنار هەناردەی دەرەوە ناکرێت

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە رایگەیاند،  ئەمساڵ هەنار هەناردەی دەرەوە ناکرێت. ستار مەحمود، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە رایگەیاند، ئەمساڵ هیچ بازرگانێک…
زیاتر ببینە

پارێزگاری هەولێر: هەرکەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێڕێزی بە کارمەندانمان بکات سزای توند دەدرێت

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو ژنە شۆفێرە بڵاوکردەوە کە هێرشیکردە سەر کارمەندێکی هاتوچۆی هەولێر و ڕایگەیاند،…
Total
0
Share