وادەی گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بە عێراق دیاری دەکرێت

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرایکردووە کۆمپانیای فایزەر و حکومەتی عێراق گەیشتوونە ڕێککەوتن کە سەرەتای ساڵی داهاتوو ڤاکسین بگاتە ئەو وڵاتە.

ئاژانسەکە ئاشکرایکردووە، “لە ڕێککەوتنە سەرەتایییەکەی نێوان کۆمپانیای فایزەر – بیۆنتیک و حکومەتی عێراقدا هاتووە کە لە قۆناغی یەکەمدا بڕی یەک ملیۆن و 500 هەزار دۆزی ڤاکسینەکە لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا دەگاتە عێراق”.

تا ئێستا بە فەرمی وەزارەتی تەندروستیی عێراق شێوازی بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ڕانەگەیاندووە، واتە وردەکاری ئەوەی ئاشکرا نەکردووە کە پێشتر وەک وڵاتانی دیکە کارمەندانی تەندروستی ڤاکسینەکە وەردەگرن یان جۆرێکی دیکە دەبێت.

عێراق ئەندامە لە ڕێكخراوی كۆڤاكس، كە ڕێكخراوێكی جیهانییە و دروستكراوە تایبەت بە، ڕێكارەكانی گەرەنتیكردنی گەیشتنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بەشێوەیەكی خێرا و دادپەروەرانە بۆ وڵاتانی ئەندام و جیهان.

بابەتی پێشتر

دوایین نرخی دۆلار لە بازاڕی دراوی هەرێم بزانە

بابەتی دواتر

بۆ یەكەمجار ڕێگا دەدرێت بە فرۆشتنی داری كریسمس لە سعودیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share