بۆ یەكەمجار ڕێگا دەدرێت بە فرۆشتنی داری كریسمس لە سعودیە

لە باشووری سعودیە، لە بەرزترین خاڵ لەسەر ڕووی دەریا، “بوكی چیاكان” كە بە شاری ئەبها ناودەبرێت بە داری ڕازاوەی كریسمس پێشوازیت لێدەكات.

ساڵانی پێشوو لە سعودیە تەنانەت دۆزینەوەی دارێكی پلاستیكی كریسمس مەحاڵ بوو، بەهۆی ئەوەی پۆلیسی ئایینی ئەو وڵاتە ڕێگرییان لە بوونی دەكرد لە بازاڕەكاندا.

ئەمساڵ دەستكەوتنی داری كریسمس-ی سروشتی و ئێكسسواراتی سەری ساڵ لە سعودیە ئاسانە، ئەوەش پاش كرانەوەی ئەو وڵاتە دێت كە بەمدواییانە ڕێگاشی بە ژنان دا شۆفێری بكەن كە پێشتر قەدەغە بوو.

بەشێك لە خانەوادە سعودییەكان بە میدیا عەرەبییەكانیان وتووە، دڵخۆشن كە بۆ جاری یەكەمە لەو وڵاتە دەتوانن یادی سەری ساڵ بكەنەوە و پێداویستییەكانی ئەو بۆنەیەشیان دەست دەكەوێت.

لەپاڵ ڕێگەدان بە گێڕانی ئاهەنگی سەری ساڵ، دەستەی خۆشگوزەرانیی سعودیە ئاشكرایكردووە، پلانی چەند ئاهەنگێكیان داناوە كە بۆ یەكەمجارە لەو وڵاتە بەڕێوەدەچن.

 مێژووی داری کریسمس

بابەتی پێشتر

وادەی گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بە عێراق دیاری دەکرێت

بابەتی دواتر

وێنە.. لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا ژن و مێردێک گیانیان لە دەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share