ئەو خۆراكە گرنگانەی جوڵەی ریخۆڵەكان رێكدەخەن

هەندێك كەس بەدەست دۆخی قەبزیی درێژخایەنەوە دەناڵێنن، كە زۆرجار ئاستەنگیان بۆ دروست دەكات، بەڵام بەپێی ئەو راپۆرتەی (India Times) بڵاویكردووەتەوە، هەڵبژاردنی سیستمێكی خۆراكیی گونجاو كاریگەریی ئەو كێشەیە كەمدەكاتەوە، لەوانەش:

1- میوەكان
میوەكانی وەك سێو، كیوی و مۆز بڕێكی زۆر ریشاڵیان تیایە، كە هاریكار دەبێت لە باشكردنی هەرس و دەردانی پاشەڕۆ و زیادكردنی جوڵەی ریخۆڵەكان.

2- سەوزەكان
سەوزەكان بڕێكی زۆر سەرچاوە خۆراكییەكانیان تیایە، ئەمەش جوڵەی ریخۆڵە و پرۆسەی هەرسكردن ئاسان دەكات. لە لیستی سەوزەكاندا سپێناخ و پەتاتەی شیرین هەن كە بڕێكی زۆر ریشاڵی پێویستیان بۆ جوڵەی ریخۆڵە تیایە.

3- نیسك و فاسۆلیا
پاقلەمەنییەكانی وەك نۆك و نیسك سەرچاوەیەكی گەورەی ریشاڵن، هاریكار دەبن لە باشكردنی هەرس و دەردان.

4- پرۆبایۆتیکەکان
خواردنی ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە پرۆبایۆتیکەکان، واتە بەكتریای باشی سوودبەخش بە كۆئەندامی هەرس، دەبنەهۆی تەندروست بوونی ریخۆڵە و ئاسانكاریی دەردانی پاشەڕۆ. پرۆبایۆتیکەکان بەشێوەیەكی سەرەكی لە ماستدا هەن.

5- دانەوێڵەی تەواو
دانەوێڵەی تەواو و بەرهەمەكانی گەنمی تەواو سەرچاوەیەكی سەرەكیی ریشاڵە نەتواوەكانن بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین سوودی خۆراكی. دانەوێڵەی تەواو كە كەپەكیش لەخۆبگرێت، دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و ئەوەش سوودبەخشە بۆ ریخۆڵە و كاری هەرس.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی ڕێنماییەکان پێچەوانە دەکاتەوە.. دەستدان لە منداڵی نەبەکام ئەگەری ژیانیان زیاتر دەکات

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێداچوونەوەی بۆ ڕێنماییەکانی سەبارەت بە بەکارهێنانی پارێزبەندی “خودەج” بۆ منداڵانی نەبەکام دەکات و سەرجەم تێگەیشتنەکانی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق لەگەڵ ژەمی سێیەمدایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئۆمیكرۆن

بەرپرسێكی تەندروستیی عێراق لەگەڵ بەكارهێنانی سێیەم ژەمی ڤاكسینی دژەكۆرۆنایە، دەڵێت، كاریگەرییەكانی ئۆمیكرۆن لەسەر تووشبوو كەمدەكاتەوە. هەیسەم ئەلعوبەیدی، بەڕێوەبەر…
زیاتر ببینە

لە سلێمانی نەخۆشخانەیەكی دیكە بۆ حاڵەتەكانی سكچوون و ڕشانەوە تەرخاندەكرێت

تەندروستیی سلێمانی بڕیاریدا نەخۆشخانەیەکی دیکە بۆ حاڵەتەکانی سکچوون و ڕشانەوە بەڕووی هاوڵاتییاندا بكرێتەوە. سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share