وەزارەتی کارەبا: دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، بە کۆتایی هاتنی قۆناغی یەکەمی پرۆسەی چاکسازیی کۆمپانیای داناگاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، بەشێكی زۆری توانای بەرهەمهێنانی كارەبا گەڕایەوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “بڕیارە قۆناغی دووەمی پرۆسەی چاکسازی کۆمپانیای داناگاز تا ڕۆژی 16ی ئەم مانگە تەواو ببێت و دۆخی کارەبا بە تەواوەتی ئاسایی ببێتەوە و بڕی بەرهەمهێنان بگاتە چوار هەزار و 200 مێگاوات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “وەزارەتی کارەبا لە ماوەی پرۆسەی چاکسازییەکەدا، هەوڵی داوە کەمبوونەی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمترین کاریگەری بەسەر هاوڵاتیان هەبێت، بەهۆیەوە پێدانی كارەبای بە كارگە گەورەكان راگرتووە”.

کۆمپانیای داناگاز رۆژانە 150 ملیۆن پێ سێجا گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا دابیندەکات، لە رۆژی 22 ی ئایاری رابردووەوە دەستی بە پرۆسەی ساڵانەی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر کرد و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا 1000 مێگاوات کەم بووەوە.

 

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی سیمکارتی بێخاوەن و ئۆتۆمبێلی تۆمارنەکراو بڕیار دەدات

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی سلێمانی پارکەکانی راگرتنی ئۆتۆمبێل لە چاڤی لاند دادەخات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: قاچاخچێتی، سەرانەوەرگرتن و سیخوڕیکردن کرا بە بەرنامە، بەڵام بڕیارە دروستەكەمان دا

سەرۆكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، پشوودرێژ و دانبەخۆداگرم بەرامبەر پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی و دەشڵێت، بڕیاری گۆڕانکاریی ڕیشەییمدا لە سەرپەرشتیارانی…
Total
0
Share