تۆمەتباران بە كوشتنی نەقیب محەمەد لەتیف دەستگیركران

لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە تۆمەتبارانی بكوژی نەقیب محەمەد لەتیف ئەفسەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان لە سلێمانی دەستگیركران.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ بە یاوەری هیوا ئەحمەد بەرپرسی ئاسایشی سلێمانی سەردانی خانەوادەی نەقیب محەمەد لەتیف-یان کرد و هەواڵی دەستگیرکردنی هەرسێ تۆمەتبارەكەی پێڕاگەیاندن.

جێگری سەرۆک وەزیران لە سەردانەکەیدا بۆ ماڵی خانەوادەی شەهید محەمەد لەتیف ڕایگەیاند، وەکچۆن بەڵێنەکەیان بردەسەر لە دەستگیرکردنی تۆمەتباران، بە دڵنیاییشەوە تا کۆتایی چاودێری دۆسیەکە دەکات و تۆمەتباران بەسزای یاسایی خۆیان دەگەن.

دەستخۆشیشی لە ئاسایش و هێزە ئەمنییەکان کرد کە لە ماوەی ڕابردوودا بە هەموو توانایانەوە کاریانکرد بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و ڕایگەیاند، “ڕووداوی دەستگیرکردنی بکوژانی شەهید محەمەد هەڵگری ئەو پەیامەیە کە هێزە ئەمنییەکان وریا و چاوکراوەن و تاوانبار ناتوانن لە سزای یاسایی دەربازبن”.

جێگری سەرۆک وەزیران باسی لەوەشکرد کە شەهید محەمەد شەهیدی ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی و سەروەری یاسا بوو، هەروەکچۆن ڕووداوی دڵتەزێنی شەهیدبوونەکەی ویژدانی هەموو خەڵکی کوردستانی هەژاند، دەبێت ئەم ڕووداوە هەموو لایەکمان بەخۆدا بهێنێتەوە کە تەنها سزادانی تاوانباران بەس نییە، بەڵکو پێویستە توندوتیژیی خێزانیش بە‌ پلان بنبڕبكرێت.

هەر ئەمڕۆ ئاسایشی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وردەكاریی دەستگیركردنی تۆمەتبارانی ئاشكراكرد.

بابەتی پێشتر

كازمی زەوی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكات.. هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە؟

بابەتی دواتر

nokia‏ بەهۆی جەنگی ئۆکرانیاوە بایکۆتی ڕوسیا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیركرا

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە لە سەیدسادق تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لەلایەن دادگای كەتنی هەولێر فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای…
Total
0
Share