قائیمقامیەتی سلێمانی پارکەکانی راگرتنی ئۆتۆمبێل لە چاڤی لاند دادەخات

لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی پارکەکانی راگرتنی ئۆتۆمبێل لە چاڤی لاند دادەخات، هۆکارەکەشی سکاڵای هاوڵاتییان بووە لەبارەی گرانی کرێ و بەکرێدانی شەقامە گشتییەکە.

رائیدی هاتوچۆ دانا عوسمان سەرۆکی لیژنەی هاتوچۆی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییان کە لە قائیمقامیەتی سلێمانی تۆمارکراوە، لەرۆژی جیهانیی مناڵاندا، پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند نرخی وەستاندنی ئۆتۆمبێلی بەرزکردووەتەوە بۆ سەروو 2000 دینار، بۆیە پسوڵەی سەرپێچی بۆکراوە.

وتیشی، لەکاتی سەردانی لیژنەکە بۆ  پارکەکانی چاڤیلاند، دەرکەوتووە کە شەقامە گشتییەکانی چواردەوری پڕۆژەکەی وەک پارکی وەستاندنی ئۆتۆمبێل بەکارهێناوە و کرێییەکی زۆریش لە شۆفێران وەرگیراوە.

یەکێکی دیکە لە سەرپێچییەکانی پارکەکانی چاڤیلاند، هەبوونی بڕێکی زۆری قەرزی قائیمقامیەتی سلێمانییە کە بەهۆی تۆمارکردنی سەرپێچییەکی زۆری ساڵانی پێشووەوە کە پابەندی مەرجەکانی کارکردن نەبووە غرامەی بۆ نوسراوە.

سەرۆکی لیژنەی هاتوچۆ ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەمڕۆ چوارشەممە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەرسێ پارکی وەستاندنی ئۆتۆمبێلەکانی پڕۆژەی گەشتیاریی چاڤیلاند دادەخرێت و رووبەڕووی رێکارە یاساییەکانیش دەکرێنەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کارەبا: دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

بابەتی دواتر

راپۆرتێک: 675 ملیۆن کەس لە جیهاندا بەبێ کارەبا ژیان دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share