بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتن و لەناوبردنی ماتۆڕسکیلی بێسەرەتا بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتیەكە لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان و پشتبەست بەو داتا و زانیارییانەی لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتییان بەدەستهاتوون، دەریدەخەن لە هەندێک کاری نایاسایی و تاوان و سەرپێچی ماتۆرسکیل وەک ئامرازێکی گواستنەوە بەکارهاتووە.
راشیگەیاند، لە ماوەی رابردوودا لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە چەند هەڵمەتێکدا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک لەو ماتۆڕسکیلانەی کە بێسەرەتان و مەرجی سەلامەتییان تێدانییە و، بەهۆی تیژڕەوی و پێشێلکردنی یاساکان و دانانی ساڵۆنسا بۆ مەبەستی بەرزکردنەوەی دەنگەکەی و نانەوەی پشێوی و دروستکردنی ئاستەنگی هاتوچۆ بەکاردەهاتن دەستیان بەسەرداگیرا و لەناوبران.
ئاسایشی سلێمانی ئاشكراشیدەكات، هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتن و لەناوبردنی ئەو ماتۆرسکیلانەی کە دەبنە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتیان لەلایەن هێزەکانیانەوە بەردەوام دەبێت.