لەبارەی کارکردنی ئێوارانی کارمەندانی تەندروستی ڕوونکردنەوە دەدرێت

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەنگۆی قەدەغەکردنی ئیشکردنی کارمەندانی تەندروستی لە دوای دەوامی فەرمی ڕەتدەكاتەوە، كە لە تۆڕە کۆمەڵایتییەکان بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت، شێوازی کارکردنی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی ڕێکدەخات، نەک قەدەغەیبكات.

ڕەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، “وەزارەتی تەندروستی لە چوارچێوەی ڕێکخستنی سێکتەری تەندروستی لە کەرتی گشتی و تایبەتدا، یەکێک لە کار و پڕۆژەکانی بریتییە لە ڕێکخستنەوەی ئیش و کارەکانی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی لە چوارچێوەی یاسایەکی تایبەتدا”.

دەشڵێت، “بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی سێکتەری تەندروستی لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتدا، بەھاوکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی کوردستان، دوای دانیشتن و گفتوگۆی بەردەوام خەریکی داڕشتنی ڕەشنووسێکی تایبەت لە ڕێگەی پرۆژەیاسای (دەستدانە پیشەی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی دوای دەوامی فەرمی)، کە پرۆژەیاسایەکە شێوازی کارکردنی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی ڕێکدەخات بە پێی یاسا، نەک قەدەغەکردن” .

پێشتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە وابڵاوکرایەوە، وەزارەتی تەندروستی لە ڕێگای پرۆژەیەکەوە كاركردنی كارمەندانی تەندروستی لە ئێواراندا و لە كەرتی تایبەت قەدەغە دەكات.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری دەداتە کارگەکانی ئاو و کۆگا و مارکێتەکان

بابەتی دواتر

ئێران دەستگیرکردنی گروپێکی چەکداری لەناوخۆی وڵاتدا ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share