بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان: لە چەند رۆژی داهاتوودا بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژدەبێت

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی ئاو لە بەنداوەكە نۆ مەتر و نیو زیاترە و دەشڵێت، ” چاوەڕواندەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا بەنداوەكە سەرڕێژببێت”.

سامان ئیسماعیل بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەنداوی دەربەندیخان 35 سانتیممەتری ماوە بۆ سەرڕێژبوون و چاوەڕواندەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا بەنداوەكە سەرڕێژیبێت.

وتیشی، “ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی ئاو لە بەنداوەكە نۆ مەتر و نیو زیاترە و داهاتی ئاومان لە بەنداوەكە زیادیكردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: کاک بافڵ لە ڕێگەی پەیامەکەیەوە بە هەمووانی ڕاگەیاند کە سەقامگیریی وڵات لە پێش بەرژەوەندیی حزبییەوەیە

لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وتارێکی بە ناونیشانی (سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانی) لەبارەی پەیامەکەی…
Total
0
Share